
لۆگۆی دەم پارتی و وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکردەوە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە ڕۆڵیان هەبووە لە هێنانەدی ئەو ڕێککەوتنە ئاشتیانەیە.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' 12ـەمین کۆنگرەی خۆی لە ڕۆژانی 5 تا 7ـی ئەم مانگە بەست، ئەمڕۆش ئەنجامی کۆنگرەی ئاشکرا کرد و وەک چاوەڕوان دەکرا کۆتایی بە خەباتی چەکداری هێنا، بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەرپرسیاریێتی قۆناغی داهاتووشی خستە ئەستۆی تورکیا لە زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هەر لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە کردووە و لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکەوە قسەیان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەڵاحەددین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە پەیامێکی لەبارەی چاکدانانی پەکەکە و پڕۆسەی ئاشتییەوە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، کاتی ئەوە هاتووە هەموومان بە دڵسۆزانە کار بۆ فراوانکردنی تورکیا بکەین، بە ئامانجی هێنانەدی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی تورکیا.
-هەر لەچوارچێوەی ئەو دیدارەدا دەمیرتاش سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە ڕۆڵیان هەبووە لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە، هەروەها ڕۆڵی سری سوورەییا ئۆندەری لەو بوارەدا بەرز نرخاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






