
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
نەبەستنی کۆنفرانسی حیزب، بووەتە گرفت لەبەردەم بەشداریکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت، "هەر حیزبێک کۆنگرەی نەبەستبێت، ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات."
چیرۆکی سەرەکی: دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەکە بەسەر دوو ئاراستەدا دابەشبووە، ئاڕاستەی گردی زەرگەتە ڕۆژی 05-04-2025 کۆنفرانسی گشتیی بەڕێوەبرد و کۆمسیۆن بەشداری نەکرد، 21 ڕۆژ دواتر ئاڕاستەی باڵی کوردسات کۆنفرانسیان بەڕێوەبرد و کۆمیسیۆنیش ئامادە بوو، بەڵام ڕێژەی پێویستی ئەندام ئامادە نەبوون.
وێنە گەورەکە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 24ـی ئەم مانگەی وەک وادەی بەستنی کۆنفرانسی گۆڕان داناوە کە دەکاتە چوار ڕۆژ دوای کۆتایی هاتنی وادەی پارت و هاوپەیمانێتییەکان، بەمەش گۆڕان لەبەشداریکردن لە هەڵبژاردن بێبەش دەبێت."
لێدوانی فەرمی: د.عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە ئاڤای گوت، "هەر حیزبێک کۆنفرانسی نەبەستبێت لە دەسەڵاتی فەرمانگەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان نییە تۆماری بکات، تاوەکو کۆنفرانس نەکەن، ئەمەش پێش کۆتایی هاتنی وادەکە دەکرێت."
بۆچووونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا قسەی لەگەڵ باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد، ڕایانگەیاند، "بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانمان بەرچاومان ڕوون نییە لەوەی بە چ میکانیزمێک کۆنفرانس ببەستین، چاوەڕێین وادەکە درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان تۆماربکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






