
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم ئەمریکا بۆ سەپاندی سزای نوێ، لەنوێترین بڕیاری ئەمریکا پاکێجێکی نوێ سزای بەسەر تاراندا سەپاند.
چی ڕوودەدات: ئەمریکا و ئێران هەوڵی لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لەیەکتری دەدەن بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران کۆبوونەتەوە، ئەمریکاش بەردەوامە لە سەپاندی سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەدا، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەردەوامی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران بەردەوامە لە فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، تاکە وڵاتی جیهانیشە بەبێ هەبوونی چەکی ئەتۆمی، ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم پاکێجە سزا نوێیەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سێ هاووڵاتی و لایەنی ئێرانی دەگرێتەوە کە تۆمەتبارکران بە هاوکاریی ئێران لە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگریی.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا و ئێران چوار خولی دانوستانیان بەنێوەندگیری عومان و بەسەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە، هەردوولا چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتوو دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






