وێنەی ئەی تی ئێمێکی هەژماری من و لیستی مووچە (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی سێ وەزارەتی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، پێش دەخرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتنی 13ـی 5ـی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 959 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان. دواتر لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی تیمی هەژماری من، سبەی چوارشەممە، 14-5-2025، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی دابەش دەكرێت، ئەوانەی كە مانگانە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی خشتەی مووچە، كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، ڕۆژی 15-5 وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە و ڕۆژی 18-5یش وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵایە، بەڵام بەپێی ڕاگەیێنراوی تیمی هەژماری من دابەشكردنی مووچەخۆرانی تۆماركراو لە هەژماری من پێش دەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






