
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوو بابەت بکات. ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەکە لەبارەی نرخی کارەبای 24 کاژمێری و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر دوو بابەت دەکرێت:
یەکەم: گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دەکرێت، لەبارەی دیاریکردنی نرخی کارەبا، بەڵام وەک ئاڤا زانیویەتی مەرج نییە نرخەکە یەکلایی بکەنەوە و بڕیاری لەسەر بدەن.
هەر لەبارەی کارەبا باس لە كەمكردنەوەی تێچووی بەكارهێنان و ڕێگری لە بەهەدەردان و هاوسەنگی لە دابەشكردن و پاراستنی ژینگە و تەندورستی گشتی دەكرێت، وەزیری كارەبا ڕاپۆرتێك لەمبارەیەوە دەخاتەڕوو.
دووەم: بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێ. وەزارەتەكان ڕادەسپێردرێن بۆ هەماهەنگی و هاریكاریی دەستەی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لەسەر وردبینیی دارایی هەرێمی كوردستان لە 1ی1ی 2025 تاوەكوو 31ی 3ی ئەمساڵ لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی عێراق.
ئەمە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەخرێتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






