
داچاندنی زەوییەکی زۆر بە گەنمەشامی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتووكاڵی هەولێر داوا لە جووتیاران دەکات، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو ئەمساڵ گەنمەشامی نەچێنن. هۆشداریش دەدات، هەر جووتیارێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتووكاڵی هەولێر داوا لە جووتیاران دەکات و هاوکات نووسراویش ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەکات، ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك گەنمەشامی نەچێنرێت، چونكە ئاوێكی زۆری دەوێت، ئەمساڵیش كەمبارانییە و زیانی زیاترە لە قازانج.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەمی كردووە، داوامان لە جووتیاران ئەوەیە كە ئەمساڵ گەنمەشامی نەچێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، هانی جووتیاران دەدات لەبری گەنمەشامی، "ئەمساڵ پەتاتە و تەماتە و خەیار بچێنن و قازانجی باشیش دەكەن".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە گوتەی هێمن سەید موراد، "هەر جووتیارێك گەنمەشامی بچێنێت، بەهیچ شێوەیەك پشتگیریان ناكەین، كارەبایان پێنادەین و مۆڵەتی بیرلێدانیشیان پێنادەین، ئەمە لە عێراقیش بڕیاری بۆ دەرچووە، چونکە ئاوێکی زۆری دەوێت، لەڕووی ئابوورییشەوە ئاوەکە بمێنێت و لە گەنمەشامی سەرف نەکرێت باشترە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر جووتیاران پابەند نەبن، "ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
زانیاریی زیاتر: وەرزی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی دوای بەرهەمی گەنم دەستپێدەكات، واتا هەر چەند ڕۆژێكی دیكە، بۆیە داوایەكە ئێستا ئاراستەی جووتیاران دەكرێت، هاوکات داوا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و هێزە ئەمنییەكانیش كراوە كە هاوكار بن بۆ ڕێگریكردن لە بەرهەمهێنانی گەنمەشامی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





