
د. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
د. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیاری کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات، وەک هەڵبژاردنی ڕێگای ئاشتیانە و دیموکراسی، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 12-5-2025، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، "پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین، وەک هەنگاوێکی باش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بەرەو ئەنجامدانی دیالۆگێکی ڕاستەقینە و بوونیادنەر و دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر و هەمیشەیی کە کۆتایی بە دەیان ساڵ لە ململانێ و تراژیدیا و ئازارەکان بهێنێت و قۆناغێکی گرنگ لە کاری سیاسی و دیپلۆماسی و پەرلەمانی دەسپێبکات".
- "هەروەک پێشتر جەختمان کردەوە و جارێکی دیکەش جەخت دەکەینەوە کە تەنها ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، دانیشتنە لەسەر مێزی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بۆیە پشتگیری خۆمان بۆ هەموو هەوڵەکانی ئاشتی دووپات دەکەینەوە کە ئامانج لێی وەستاندنی خوێنڕشتن و پێکەوە ژیانە لە سایەی چەسپاندنی دیموکراسی و دڵنیاکردنی مافەکانی هەمووان و کارکردنی پێکەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلانی ناوچەکە لە بوونیادنانی پەیوەندی ئەرێنی و پتەو لەسەر بنەمای ڕێزی یەکتر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاراستنی سەروەری و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن بۆ گەلەکانمان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






