
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە
ئاڤا نیوز
ترەمپ پێش ئەوەی بەرەو قەتەر بڕوات، ئەمڕۆ لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە چاوی بە سەرکردەکانی کەنداو و سەرۆکی سووریا دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە ڕیاز کۆدەبێتەوە، دواتریش بەڕێدەکەوێت بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەر.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ماوەیەک لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ لە میانی کۆڕبەندی وەبەرهێنانی (سعوودی - ئەمریکی) هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی شەش وڵاتی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە کە بریتین لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر، کوەیت و عومان.
هاوکات، ئەم کۆبوونەوانە دوای ڕۆژێک لە زنجیرە ڕێککەوتنەکانی نێوان سعوودیە و ئەمریکا دێت لە بوارەکانی وزە و چەک و تەکنەلۆژیا کە لە ڕیاز واژۆکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






