
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی کەنداو
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی وڵاتانی کەنداو سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا بە توندی ڕەخنەی لە خۆبایدن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا گرت و گوتی ئەو هۆکار بووە بۆ ئەوەی ملیاران دۆلار بۆ ئێران بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە لووتکەی وڵاتانی کەنداو کرد و وتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە پلان و کاری ئیدارەکەی کرد بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا ڕەخنەی توندی لە جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گرت و گوتی ئەو هۆکار بووە بۆ ئەوەی ملیاران دۆلار بۆ ئێران بنێردرێت و ڕێگەی بە بەهێزبوونی ئێران دا، ئەویش لەڕێگەی هاوکارییەکانی تارانەوە بۆ گرووپە تیرۆریستی و میلیشیاکانەوە کە بووە هۆکاری تێکچوونی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست.
- "بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەم ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم و دڵنیام ئێوەش ڕازی نین بە ئەگەرێکی لەو شێوەیە، چونکە ئەمە دەبێت بە هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ جیهان".
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: بە چاوپێکەوتنی ئەمڕۆم لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا قۆناغێکی نوێ بۆ سووریا دەست پێدەکات. گوتیشی سەبارەت بە دۆخی سووریا لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغانیش قسەم کردووە و تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی وتەکانیدا بە سەرۆک و پاشاکانی کەنداوی ڕاگەیاند: بە هاوکاری ئێوە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپا دەکەین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت بە ناوەندێکی مەزن بۆ پێشکەوتنی ئابووری و بازرگانی و کولتووری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





