وەزیری دادی تورکیا: داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری سزای ئۆجەلان ڕێگەپێدراو نییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئایار

یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دادی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی یاساکان دەستی پێکردووە و بونیادنانی تورکیایەکی بێ تیرۆریست دەبێت بە ڕاستی. هاوکات بابەتی پێداچوونەوە بە سزای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بابەتی باسکردن نییە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پێشهات و لێکەوتەکانی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و داواکاری موراد قەرەیلان بۆ گۆڕانکاری خێرا لە یاساکاندا لە پێناو سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، ئەمڕۆ یڵماز تونج بۆ ڕۆژنامەنوسان باسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی دەم پارتی و هەموارکردنەوەی یاساکان و چارەنوسی عەبدوڵا ئۆجەلان کرد.
لێدوانی فەرمی: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکاران ڕایگەیاند، "کارکردن بۆ هەموارکردنەوەی هەندێک لە یاساکان دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبین"، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو ڕێگا و بوارانەی تیرۆریستان کاریان تێدا دەکرد کۆتایی هاتووە و خەونی بوونیادنانی تورکیایەکی بی تیرۆریست بە دی دێت.
- وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە دەنگۆی پێداچوونەوە بە سزای عەبدوڵا ئۆجەلان و چاوپێکەوتن لە پێناو پێشکەشکردنی داواکارییەکی لەو شێوەیە ڕایگەیاند: "لە کۆبونەوەکانماندا داوایەکی لەم شێوەیە پێشکەشنەکراوە، بەڵام بە پێی یاسا دۆخێکی لەم شێوەیە بابەتی باسکردن نییە، چاوپێکەوتنێکی لەم شێوەیە و لە پێناو ئەو بابەتەدا بوونی نیە و نەبووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





