مەسرور بارزانی لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
- هەواڵ
- 14 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پرۆژەی ڕووناکی بە یەكێك لە دەستكەوتە گرنگەكانی حكومەت دادەنێت و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و بە پێی پێویستیی خۆیان کارەبا بە کاربهێنن و بەفیڕۆی نەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەمیانەدا ڕەشنووسی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووناكی و وردەكارییەكانی خرایەڕوو بە مەبەستی گفتوگۆ و بڕیاردان، لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژە بڕیارەکە بە کۆی دەنگ پەسەند كرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:
٠ پڕۆژەی ڕووناكی بڕگەیەکی پەسەندکراوی كارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە مانگی تەمووزی 2019 پەسەندکرا و لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەیە متمانە بە کابینەکە درا.
٠ ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە دەستكەوتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و داوا و خواستی چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە و مافێکی ڕەوا و سەرەتایی هاونیشتمانیانیش بوو کە بکرێتە ئەرکی لە پێشینەی ئەم کابینەیە بۆ ڕێکخستنەوە و ڕیفۆرمیی جیددی لە كارەبادا.
٠ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، پڕۆژەیەکی نیشتیمانیيە کە خاوەندارێتی بۆ وەزارەتی کارەبایە و بە هێزی کاری خۆماڵی کەرتی گشتیی جێبەجێ دەکرێت و چەندین قازانج و سوودی گشتیی هەیە لە ڕووی ژینگەیی و تەندروستی و هەروەها خەرجییەکەشی بۆ زۆرینەی خەڵک کەمترە لەو پارەیەی کە هاووڵاتییان بە موەلیدە و پارەی کارەبای نیشتمانی پێکەوە، دەیدەن.
لەلایەكی دیكەوە: هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆکوەزیران داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە و بە پێی پێویستیی خۆیان کارەبا بە کاربهێنن و بەفیڕۆی نەدەن، بەو پێیەی بڕی بەکارهێنانی کارەبا، لێرە بە دواوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاووڵاتییان دەبێت و بە پێی بەکارهێنان پارە دەدەن.
قووڵتر: ئەنجوومەنی وەزیران،وەزارەتی کارەبای ڕاسپارد بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکە کە هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، لیژنەیەکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران و بەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان پێکهات بۆ بەدوادچوون و هەڵسانگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەکە و سەرخستنی بە ئاراستەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ڕەچاوکردنی بارودۆخیان بە تایبەتیش کەمدەرامەتان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






