ئەنجوومەنی وەزیران: دەبێت بەغدا بودجە و مووچە و شایستە داراییەکان بێ كێشە دابین بكات
- کوردستان
- 14 ئایار

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تاوتوێ كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە كە دەبێت حكومەتی عێراق ڕێز لە مافە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگرێت.
قووڵتر: لە یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوكەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە کرا بۆ هاوئاهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسی ڕاپۆرتی هاوبەشن لە سەر وردبینی دارایی هەرێمی کوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵەکانی 2023 ، 2024 ، 2025.
لەلایەكی دیكەوە: ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای جەختکردنەوە لە بەردەوامبوونی هاریکاری و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ، لە هەمانکاتدا دووپاتی کردەوە کە دەبێت حکومەتی فیدراڵ وەکو هەرێمێکی فیدڕاڵ و قەوارەیەکی دەستووری ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و ڕێز لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و بەشە بودجەی هەرێم و شایستە داراییەکانی لە بودجەی گشتی فیدڕاڵ بێ کێشە دابین بکات، بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکارییە تەکنیکی و ژمێریاریی و یاساییەکانی حکومەتی فیدڕاڵیی سەبارەت بە لیستی مووچە و خانەنشینیی و تەرازووی پێداچوونەوە و دابینکردنی ژمارەی کەسی بێهاوتا بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە سەرجەم کەرتە جیاوازەکانی خزمەتی وەزیفیی جێبەجێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






