
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران بە تووندی وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و بە بەربەستی گەورەی بەردەم پێشکەوتنی ئێران ناوزەندی دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای کۆبوونەوە و دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتبارکردنی ئێران بۆ پشتگیری تیرۆر و تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست، بەرپرسانی تاران توڕە دەکات و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی حکومەت بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ئەمریکا و ترەمپ سیاسەتی چەواشەکاری و فریودان پەیڕەو دەکەن، لە کاتێکدا چاوپۆشی لە تاوانەكانی ئیسرائیل دەكات کە بەرپرسە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی، هەوڵدەدات ئێران وەك هەڕەشەیەك نیشان بدات و بە پشتیوانی تیرۆر تۆمەتباری دەکات، ئەم سیاسەتی شاردنەوەی ڕاستی و دەستوەردان لە کاروباری دەوڵەتان سەرکەوتوو نابێت و دەبێت ڕابگیرێت.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی بەربەست لە بەردەم پێشکەوتنی ئێران و گوتی: سزا و فشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا بوونەتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە ڕێگەی پێشكەوتنی ئێران و دۆخێکی ناجێگیری بۆ ئابوری ئێران هێناوەتە کایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە لووتکەی وڵاتانی کەنداو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بە ناردنی پشتیوانی بۆ گروپە تیرۆرستیەکان تۆمەتبار کرد و بە هەڕەشەی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوزەندی کرد و گوتی: بە شکستهێنانی دانوستاندنەکان، ئێران شکست دەهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





