شەرع: ترەمپ بڕیارێکی بوێرانەی بۆ لابردنی گەمارۆی ئابووری سەر سووریا دەرکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئایار

محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لەوتارێکدا کە بە بۆنەی هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بڕیارەکەی ترەمپ و هەڵوێستی سعوودیە و تورکیای بەرز نرخاند.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-05-13، سەرۆکی ئەمریکا لە سعوودیەوە ئاشکرایکرد کە سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگرێت و دەرفەتێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە بە سەرکردایەتی نوێ دیمەشق دەدات.
وتاری فەرمی: لەوتارەکەیدا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، وێڕای پیرۆزبایی لەخەڵکی سووریا بڕیارەکەی ترەمپ و هەڵوێستی سعوودیە و تورکیای سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی ئابووری سەر وڵاتەکەی بەرز نرخاند و گوتی:
٠ ترەمپ بڕیارێکی بوێرانە و بەهێزی بۆ لابردنی گەمارۆی ئابووری سەر سووریا دەرکرد.
٠ شەش مانگ لەمەوبەر لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆبوومەوە و بەڵێنیدا هەوڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا بدات ، ئەردۆغانیش هەمان هەڵوێستی هەبوو و بەڵێنەکەیان بەدیهێنا.
٠ دەستخۆشی لەهەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی سعوودیە و قەتەر و ئیمارات و هەروەها تورکیا و فەرەنسا لە پشتگیری وڵاتەکەماندا دەکەین.
٠ سووریا دەرفەتی ئابووری لەگەڵ جیهاندا دەکاتەوە و پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی عەرەبی و تورکی دەکات.
باکگراوند: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-5-14، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





