
دیمەنی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی وەرزی دروێنەکردن، لە پێنج ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەدا، لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، سەدان دۆنم گەنمی هاووڵاتییان سووتا و زیانێکی زۆری بەجووتیاران گەیاند.
بۆچی گرنگە: پارێزگای سەڵاحەدین بە یەکێک لە گرنگترین و دەوڵەمەنترین ناوچەی کشتوکاڵی عێراق دادەنرێت، ڕووبەرێکی فراوانی زەوی بەپیت لەخۆدەگرێت کە بە پلەی یەکەم جووتیارانی پشت بە چاندنی گەنم و جۆ دەبەستن و سەرچاوەیەکی سەرەکی بژێوی ژیانیان پێکدەهێنێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەپارێزگای سەلاحەدین ئاشکرایکرد: بەرەبەیانی ڕۆژی 2025-05-14 ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەکانی گەنم لە گوندی نەعیماتی نزیک شاری تکریت کەوتەوە، بەهۆیەوە سەدان دۆنم گەنمی هاووڵاتییان سووتان و بە سێ تیمی بەرگری شارستانی ئاگرەکەکە کۆنتڕۆڵکرا .
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی پۆلیسی شارەکە، چەند ڕۆژێکە، ئاگر لە پوش و پاوان و گەنمی هاووڵاتییانی چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەلاحەدین بەربووەتەوە و تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بەپێی بەرگری شارستانی پارێزگاکە زۆربەی ئەو ئاگرانە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و بەدواداچوونیش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





