
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەکاتی بەسەرکردنەوەی وێستگەیەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
سبەی هەینی ئێران لەگەڵ سێ زلهێزەکەی ئەوروپا لەبارەی کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی 2015 تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆدەبنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی هەینی، شاندی ئێران لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ئیستەنبووڵ تایبەت بە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی 2015 بەرنامەی ئەتۆمی کۆدەبنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، ئەگەر تاران تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا نەگەنە هیچ ڕێککەوتنێک، ئەوە ئەوروپا سزاکانی 10 ساڵ لەمەوبەر بەسەر ئێران دەسەپێنێتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری داوەتە بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، کە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاران، دەبێتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێک کە نەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2015 هەر یەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، چین، ڕووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئێران لەسەر سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی تاران ڕێککەوتبوون، کە بە ڕێککەوتنی 5+1 ناسرابوو، بەڵام لە ساڵی 2018ـدا، دۆناڵد ترەمپ، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا بە بیانووی پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەکە لەلایەن ئێرانەوە، لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






