
کۆبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەگەڵ شاندی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دڵنیابین لە بڕیاری چەکدانانی ئەو ڕێکخراوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە، تورکیا پێشوازی لەم بڕیارە کرد و بە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە تورکیا داینا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئەو ڕێکخراوە دووپاتکردەوە، کە وەک خۆیان دەڵێن "تاوەکو دڵنیابوونیان لە جێبەجێکردنی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: تاوەکو دڵنیا نەبین لە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' و خۆهەڵوەشاندەوەیان، بۆ سەقامگیری و ئارامی وڵاتەکەمان بەردەوامیی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی ئەو ڕێکخراوە دەدەین.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، بەردەوام بەدوای پەناگە و پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەڕێین تا دڵنیا دەبینەوە کە چیتر تەقەمەنییەکانیان نابنە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەمان.
لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی چەکدانانی پەکەکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، میکانزمێکی گشتگیر بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە دادەمەزرێنین بۆ ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان چەکەکانی خۆی ڕادەست بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لە دوای بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا هەشت جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کردووە.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 12-5-2025، لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئەو ڕێکخراوە دەرئەنجامی کۆتا کۆنگرەی خۆی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداریی دەهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






