د. دیندار زێباری: هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤمان دەستپێكردووە
- هەواڵ
- 15 ئایار

كۆبوونەوەی گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەم تایبەت بە ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ
ئاڤا نیوز
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمیانی گفتوگۆكانی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەمی ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ كە لە شاری جنێڤ لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەی لە پاراستنی مافەكانی منداڵ هاویشتووە و ئەو منداڵ و هەرزەكارانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە و بوونەتە ئەندامی گرووپە توندڕەوەكان، وەك قوربانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت نەوەك تۆمەتبار.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژانی 13 تاوەكو 18ـی ئایاری 2025، لەبارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، كۆبوونەوەكانی گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەم تایبەت بە ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ ئەنجام دەدرێن، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی شاندێكی حكومەتی عێراق، لەو گفتوگۆیانە بەشدار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕەوشی مافی مرۆڤی لە هەرێمی كوردستان پەیوەست بە جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان خوێندەوە و ڕایگەیاند، لە نیسانی 2023ـەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، 'سیاسەتی پاراستنی منداڵ'ـی پەسەند کرد کە ئامانجی پاراستنی منداڵانە لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی، دەستدرێژی و پشتگوێخستن. لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ پەسەندکردنی بودجەی پێویست، سەرباری دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵ بە بەشداریی 10 وەزارەتی پەیوەندیدار.
- لەسەر ئاستی دادوەریی تایبەت بە نەوجەوانان، تەمەنی بەرپرسیارێتیی تاوانکاری بۆ 11 ساڵ بەرزکراوەتەوە و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ منداڵان قەدەغەکراوە. هەروەها لیژنەکانی دادگاکانی نەوجەوانان کارا کراونەتەوە و توێژەری کۆمەڵایەتی و دەروونی دابینکراون، سەرباری کاراکردنەوەی نووسینگەکانی لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی.
- سەبارەت بەو کەسانەی خوار 18 ساڵین و پەیوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانەوە هەبووە، وەک قوربانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی ئامادەکردووە کە زیاتر لە (100) منداڵی ونبووی هەڵەبجەی لەخۆگرتووە لە ساڵی 1988 بە مەبەستی ئاشکرا کردنی چارەنووسیان.
- بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، هەڵمەتێکی نیشتمانی دەستیپێکردووە، سەردانی (223) کۆمپانیای هاوردەكردن و كارپێكردنی كرێكاری بیانی كراوە، ڕەوانەکردنی (15) کەیس بۆ دادگا، دەستگیرکردنی (79) کەس و دەرکردنی حوکم بۆ (12)ـیان لەخۆگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






