
د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك
ئاڤا نیوز
پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ململانێی چەكداریی دەیان ساڵەی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا، دەیان گوندی پارێزگای دهۆك چۆڵ كراون، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی گوندنشینان بۆ زێدی خۆیان، "داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین ئەو ناوچانە چۆڵ بكەن".
وێنە گەورەكە: پەكەكە لەماوەی 42 ساڵدا، دەیان بنكە و بارەگای سەربازی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دامەزراندووە، بەشی زۆری ئەو بنكە و بارەگایانەش كەوتوونەتە پارێزگای دهۆك، دوای بڕیاری كۆنگرەی پەكەكە بە خۆهەڵوەشاندنەوە و چەكدانان، داوا دەكرێت پەكەكە سەرجەم ئەو شوێنانە چۆڵ بكات كە بوونەتە بازنەی جموجۆڵە چەكدارییەكانی و بەهۆیەوە لەلایەن تۆپخانە و فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بەردەوام بە ئامانج دەگیران.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ململانێی چەکداریی دەیان ساڵەی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، پارێزگای دهۆک زۆرترین زیانی بەركەوتووە و نزیكەی 30%ـی گوندەكانی پارێزگاكە بەهۆی بوونی بنكە و بارەگا سەربازییەكانی پەكەكە و بەئامانجگرتنیان لەلایەن تۆپخانە و فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە، وێران كراون و بەتەواوی چۆڵ كراون.
بابەتە ستراتیژییەكە: پارێزگاری دهۆك دووپاتی كردەوە، "هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ناوچەكانیان، سیاسەتی پەكەكەیە و داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەین، ئەو گوند و شاخانەی كە ئێستا تییدا جێگیرن، چۆڵی بكەن".
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ژمارەیەك پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە لەو ناوچانەی كە زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش قیرتاوکردنی ڕێگای گەلیی باڵندە کە بەرەو ناوچەکانی نێروە و ڕێکان دەڕوات، جگە لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە کە دەکەونە بناری چیای گارە و چیای مەتین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






