
ژمارەیەک پاسی گواستنەوەی سەرنشین
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە شۆفێرانی دەرەوەی شاری هەولێر کە لە ڕێگاکانی دەرەوە هاتووچۆ دەکەن ملیۆنان دینار سزای تیژڕۆییان بۆ هاتۆتەوە، ئاڤا بەدواداچوون بۆ خێرایی ڕێگەپێدراوی پاسەکان لەو شەقامانە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: شۆفێری چەند پاسێک پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە و دەڵێن: لەڕێگەکانی دەرەوەی شاری هەولێر، وەک شەقامی 120 مەتری، 150 مەتری، ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک، لە ماوەی چەند کاتژمێریکی کەمدا بە ملیۆنان دیناری سزای سەرپێچی خێرایی و ڕۆیشتن لەسەر هێڵی قەدەغەکراویان لەسەر تۆمار کراوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی بارهەڵگرن یان پاس و کۆستەری گواستنەوەن، لەو ڕیگایانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی لێیە، دەبێت لە دەستە ڕاستی ڕیگاکە بڕۆن و خێراییان لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمیرێکدا زیاتر نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بارهەڵگر و پاس و کۆستەرێک، بە خێرایی زیاتر لە 80 کیلۆمەتر لە شەقامی 120 مەتری، سەقامی 150 مەتری، ڕێگەی نێوان هەولێر – دهۆک بڕوات، ئەوا بە درێژایی ڕێگاکە هەر کامێرایەک بکەوێتە بەردەمی، بە سەرپێچی بۆی هەژمار دەکات و سزاکە تۆمار دەکریت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





