
خۆشی دەربڕینی خەڵکی سووریا بەبۆنەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بانکی نێودەوڵەتیی دەڵێت، دوای وەرگرتنی پارە لە سعوودیە و قەتەر، 15 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری قەرزە نەدراوەکانی سووریایان پاککردووەتەوە، بەمەش وڵاتەکە شایستەیە بۆ وەرگرتنی قەرزی نوێ بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیکردنی بودجەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: سعوودیە و قەتەر لە مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاندبوو قەرزەکانی سووریا دەدەنەوە و ئەمەش وادەکات سووریا شایستە بێت بۆ وەرگرتنی قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی.
بڵاوکراوەی فەرمی: بانکی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، خۆشحاڵین قەرزەکانی سەر سووریا پاککدەکەینەوە کە بڕەکەی 15 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بوو و دووبارە ئەو وڵاتە دەتوانێت قەرز وەربگرێت بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی گەشەپێدانی وڵاتەکەی، دوای ساڵانێک لە ململانێ، ئێستا سووریا لەسەر ڕێگای بووژانەوە و گەشەسەندندایە.
بانکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ وڵاتانی دیکە کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی کۆکردنەوەی پارەی گشتی و تایبەت بۆ ئەو بەرنامانەی کە دەتوانن یارمەتی گەلی سووریا بدەن بۆ بوونیادنانی ژیانێکی باشتر، سەقامگیرکردنی وڵاتەکە و ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوەی بانکی نێودەوڵەتیی دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 51 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






