
36 هەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەشێک لە کونسوڵخانەکان لەهەرێمی کوردستان، بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامیان هەبوو، ڕێزیان لە ڕۆحی قوربانیانی جینۆسایدی هەڵەبجە گرت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کونسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسە بارییە بۆ هەموو عێراقیەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، بەشدارین لە یادکردنەوەی ڕۆحی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. لە هەمانکاتدا بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن بۆ ڕێگرتن لە دووبارە بوونەوەی کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ كورد و عێراقییەكان ئەمڕۆ كوشتارگەی تۆقێنەری هەڵەبجە بەبیر دەهێنینەوە، پشتیوانی كەسوكاری قوربانیان دەكەین و پێویستە لەسەرمان مافی مرۆڤ بپارێزین و ڕێگربین لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە جیهان.
زانیاریی زیاتر: پەیامی كوونسوڵخانەكانی دیكە
کونسووڵخانەی کەنەدا لە هەولێر : باڵیۆزخانەی کەنەدا پرسە و سەرەخۆشی قووڵ ئاراستەی کەسوکاری قوربانییەکان دەکات، .ئەم جۆرە تاوانانە هانی کەنەدا دەدات کە هەوڵەکانی چر بکاتەوە بۆ نەهێشتنی چەکی کیمیایی.
کونسووڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر: ئەمڕۆ یادی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە، هزرمان لەگەڵ قوربانیان و کەسوکارەکانیاندایە، کە تا ئێستاش لەژێر ئەم یادەوەرییە ترسناکەدا ئازار دەچێژن.
کونسووڵی گشتی تورکیا لە هەولێر: ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کیمیبارانەکەی 16ی ئاداری 1988 لە هەڵەبجە کرا، پەڵەیەکی ڕەشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێهێشت، بە دڵتەنگییەوە یادی دەکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






