
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە" پێویستە پەکەکە بە تەواوی لە چەک دابماڵدرێت و بە بێ کەموکوڕی بڕیاری هەڵوەشانەوەی جێبەجێ بکات"
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەشداریکردنی لە لووتکەی وڵاتانی ئەوروپی کە بە ئامادەبوونی 47 دەوڵەت و ڕێکخراوی ئەوروپی لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا بەڕێوەچوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان گوتی:"چۆنییەتی هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە و ڕادەستکردنی چەکەکانیان لەلایەن دامودەزگاکانی ئەمنی دەوڵەتەکەمان چاودێری دەکرێت". هەروەها لەگەڵ دراوسێکانیشمان لە دەرەوەی سنوورەکانمان گفتوگۆمان کردووە. لەبارەی چۆنییەتی بەشداری بەغدا و هەولێر لە قۆناغەکەدا پلانمان هەیە. کاتێک چەکەکان ڕادەست کران و ڕێکخراوەکە بە تەواوی هەڵوەشایەوە، دایکان و باوکان ئاسوودە دەبن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەردۆغان، توندوتیژی بە تەواوی نامێنێ و سیاسەتی مەدەنی دەگیرێتە بەر. بەو شێوەیە تورکیا باشتر دەتوانێت بگات بە ئامانجەکانی. ئەم هەنگاوە هەروەها دەتوانێت یارەمەتیدەری سەقامگیری و ئارامی عێراق و سووریاش بێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ئەردۆغان گوتی: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەکرانەوە هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی و بەردەوامیدان بە دیالۆگی نێوانیان".
باکگراوند: لە 2025-05-12، پەکەکە لەسەر بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی ڕاگەیاند، بەمەش تورکیا دوای 42 ساڵ دەرگای بەڕووی سەردەمێکی نوێدا کردەوە. لە ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی چەک داماڵێنی پەکەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






