
ژمارەیەک فەرمانبەر لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
زیادکردنی کاتی دەوامی فەرمانبەرانی شارەوانییەکان بووەتە جێی قسە و باس، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەڵێت، 'بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی دەوامی فەرمانبەرەکان زیاد کراوە'.
وێنە گەورەکە: دەنگۆی دەرچوونی بڕیارێک بۆ زیادکردنی کاتی دەوامی فەرمانبەران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێرەوە بڵاوبووەوە، گوایە بەگوێرەی بڕیارەکە ڕۆژانە چەند فەرمانبەرێک زیاد لە دەوامی ئاسایی خۆیان، دەبێت بۆ چەند کاتژمێرێک دەوام بکەن و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی بکەن، لەبارەی هەژمارکردنی دەوامە زیادەکە داوا لە ئاڤا کراوە بەدواداچوون بکات.
لێدوانی فەرمی: مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێنمایی دارایی بۆ سەرجەم شارەوانییەکان هاتووە، ڕەزامەندیمان هەیە کە فەرمانبەرانی بەشی موڵکایەتی کە کاری کارت و تاپۆ دەکەن تاوەکو کاتژمێر 05:00ی ئێوارە بۆ ڕاییکردنی کاری هاووڵاتیان بمێننەوە.
- هەر فەرمانبەرێک بەگوێرەی کاتە زیادەکەی پارەی ڕۆژانەی بۆ هەژمار دەکرێت، ئەگەر تەواوی مانگەکە زیاد دەوامی کردبێت، ئەوا 160 هەزار دیناری پێ دەدرێت.
زانیاریی تایبەت: بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، 14 فەرمانبەر ڕۆژانە دوو کاتژمێر و نیو تا سێ کاتژمێر لەکاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن، مانەوەشیان ناچاری نییە و بە ویستی خۆیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیادکردنی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمانبەرانی بەشی موڵکایەتی بۆ ئەوەیە کە کارەکانی هاونیشتمانیان زووتر ڕایی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






