
گەریلایەکی پەکەکە و ئاڵای وڵاتی ئەڵمانیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا پێشوازی لە ڕاگەیێنراوی کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشداندنەوە دەکەن و بە شکاندنی سووڕی دەیان ساڵەی تیرۆر و تووندوتیژی لە تورکیا و ناوچەکە دەزانن.
وێنە گەورەکە: بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بە قۆناغێکی نوێ و گرنگ دادەنرێت بۆ کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، نەمانی شەڕ و سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشوازی و پشتیوانی لێ دەکەن و بە دەرفەتێکی مێژوویی دەبینن.
لێدوانی فەرمی: کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ شکاندنی سووڕی دەیان ساڵەی تیرۆر و توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە لە تورکیا و ناوچەکە.
بۆ ئێستا زۆر گرنگە بە تەواوی پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت، لەوانەش چەک داماڵینی پەکەکە و هێنانە کایەی پرۆسەیەکی سیاسی.
هەر چارەسەرێکی بەردەوام پێویستی بە ڕێزگرتن و پاراستنی مافە ڕۆشنبیری و دیموکراسییەکانی کورد لە تورکیا هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: زاگرۆس هیوا وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاند، دانوستان بۆ ئاشتی هێشتا دەستی پێنەکردووە، ئەو بڕیارەی لە کۆنگرەی 12 درا، وەک کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداریی پێناسەکراوە، کەس باسی دانانی چەک و ڕادەستکردنی چەکی نەکردووە، لەبەرئەوەی ئێستا زەمینەی دانان و ڕادەستکردنی چەک بوونی نییە و ڕۆژانە هێرشی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە بەردەوامە.
باکگراوند: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شوباتی ئەمساڵ، لە 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە پەکەکە 12ـیەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ڕۆژی 12 مانگیش بڕیارەکانی کۆنگرەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنن، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی وڵاتان پێشوازی لەو بڕیارەدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






