ئاڤا چوار هۆکاری بەشدارینەکردنی محەممەد بن سەلمان لە لووتکەی بەغدا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 17 ئایار

محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە
ئاڤا نیوز
هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا هاتنی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ بەغدا وەک "سوپڕایزی" لووتکەی عەرەبی دەربکەوێت بەهۆی ئەوەی ناوبراو تاوەکو ئێستا سەردانی عێراقی نەکردووە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی عێراق، کێشەی خۆر عەبدوڵڵا و دژایەتی بۆ هاتنی ئەحمەد شەرع، سەردانەکەی بن سەلمانی هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق مەبەستی بوو شازادەی جێنشینی سعوودیە لە لووتکەی عەرەبیدا بەشداربێت، چونکە هاتنی ئەو دەبووە هۆی هاتنی سەرکردەکانی دیکەی کەنداو و هەندێکی وڵاتی دیکەش، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەڕای پەیوەندی تەلەفۆنی و ناردنی شاندی فەرمی و زۆر جەخت لێکردنەوەی، بەڵام محەممەد بن سەلمان لەکۆتاییدا نەهاتە بەغدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لێدوانی هەندێک پەرلەمانتاری عێراق کە لە گرنگی بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبییان لە بەغدا کەمکردەوە، هەڵواسینی وێنەی قاسم سولەیمانی و ئاڵای حەشدی شەعبی بەمەبەستی "ئسیتیفزازی" لەسەر ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا، دژایەتیکردنی هاتنی ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سووریا لەلایەن هەندێک بەرپرسی عێراق و کێشەی خۆر عەبدوڵڵا دیارترین هۆکاری بەشدارینەکردنی شازادەی جێنشینی سعوودیە بوون لە لووتکەی بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندبوو، محەممەد بن سەلمان دێتە بەغداو سەردانێکی مێژوویی دەبێت و تیمەکەیشی هاتوونەتە بەغدا و ئامادەکاری دەکەن.
باکگراوند: ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ساڵی 2012 لەنێوان عێراق و کوەیت واژۆکرا، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەش عێراق مافی هاوبەشی لە ڕێڕەوی ئاوی خۆر عەبدوڵڵای لەدەستدا و ڕووبەرێکی فراوانی ئاوی لەسەر حیسابی عێراق درایە کوەیت، ساڵی 2023 دادگای فیدڕاڵی ڕێککەوتنی دەریایی خۆر عەبدوڵڵای لەنێوان کوەیت و عێراق بە نادەستووری لەقەڵەمدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
10 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە