
بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ
ئاڤا نیوز
بەهۆی وشکەساڵی و کەمی بارانبارینەوە، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دادەبەزێت و بەشێکی زۆری جووتیاران گەنمەکانیان دروێنە ناکەن، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی قەرەبوو کردنەوەی جووتیارانی هەیە.
وێنە گەورەکە: کەمی دابارینی ئەمساڵ کاریگەریی نەرێنی خستووەتە سەر بەرهەمی ئەمساڵی دانەوێڵەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەشێکی زۆری زەوییە دێمەکان گەنمەکانیان درووێنە ناکرێت و بەرهەمەکەی لەناوچووە، بەهۆی ئەمەشەوە لە ماوەی داهاتوودا ڕێژەیەکی کەمی گەنم بەرهەم دێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤای گوت، "گۆڕانکاری کەش و هەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی خۆراک هەیە، شاری هەولێر زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ کەمتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بێت."
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراق 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەو بڕیارە نوێیەی سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی چوارچێوەی کشتوکاڵی و دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی، جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






