
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
نزیکەی ساڵێکە هەنگاوەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا دەیان هەزار کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، بەڵام چەند هۆکارێک پڕۆسەی دابەشکردنی زەوییەکانی خاو کردووەتەوە و ئاڤاش هۆکارەکان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێکە هەنگاوەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمی زیاتر لە 350 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشیندا کراوە بۆ سوودمەندبوون لە پرۆسەکە و ڕەزامەندیشیان لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نزیکەی 25 هەزار پارچە زەوی دابەشکراون و ئەوانی دیکە تەنیا ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا تەنیا لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ زەوی دابەشکراون، لە سنووری هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین هێشتا پرۆسەکە دەستی پێنەکردووە.
لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران لەبارەی هۆکاری دەستپێنەکردنی دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکەیان گووتی، "22 هەزار و 500 فۆڕممان بۆ گەڕاوەتەوە و تەنیا نزیکەی شەش هەزار پارچە زەویمان ئامادەیە، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەمان کە شاخاوییە زەوی کەممان لەبەردەستە و ڕەنگە نەتوانین بەگوێرەی پێویست زەوی دابین بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە کە هەر کەسێک ناوی دەربچێت زەوی پێ دەدرێت، لە بارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هەر فەرمانبەرێک فۆڕمەکەی پەسەند کرابێت، زەوی وەردەگرێت، ئەگەر لەو شوێنەش نەبێت کە کارتی زانیارییەکەی سەر بەوێيە، لەنزیکترین شارەوانی سنوورەکە زەوی بۆ دابین دەکرێت."
هۆکارەکانی وەستانی پرۆسەکە چییە؟
1.بەشێکی زۆر جوتیاران ناڕازین لە گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەکانیان لە کشتوکاڵییەوە بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون، وێڕای ئەوەی قەرەبوو دەکرێنەوە.
2. هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکان، بۆ نموونە ئیدارەی سۆران ناوی زیاتر لە توانای دابینکردنی زەوی بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمەش پرۆسەکەی وەستاندووە.
3. یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان مەرجی کارتی زانیارییە بۆ وەرگرتنی زەوی، بۆ نموونە هەزاران هاونیشتمانی لە دەرەوەی ناوچەکانی خۆیان نیشتەجێن و کارتی زانیارییان سەر ناوچەی خۆیانە لەبری شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خۆیان زەوی وەردەگرن.
4. بەشێکی زۆری شارەوانییەکان چاوەڕێی تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی دەکەن، بۆ ئەوەی بەپێی خاڵی زیاتر بەشێکی زەوییەکان دابەش بکەن، لە قۆناغەکانی دواتر زەوی بۆ ئەوانەی دیکە دابین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






