
دیمەنی سووتانی پاشماوەکان
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سكاڵا لەدژی ژمارەیەك سەرپێچیكار تۆماردەكات كە هەڵساون بە سووتاندنی هەزاران تۆن پاشماوەی ئاسن و پلاستیك لە سنووری شارەدێی شەمامك.
چیرۆكی سەرەكی: دوای بەدیكردنی ئاگر و دووكەڵێكی فراوان لەسنووری ناحیەی شەمامك لە دەوروبەری شاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەیاوەری بەرپرسی هۆبەی یاسایی فەرمانگەكە، ئەمڕۆ سەردانێكی مەیدانییان بۆ گوندی یەدی قزلەر لە سنووری ناحیەی شەمامك كرد كە چەند كەسێك ئاگریان لە هەزاران تۆن پاشماوەی ئاسن و پلاستیك بەردابوو.
لێدوانی فەرمی: مافپەروەر دلشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، مەبەست لەو سەردانە بۆ بەدواداچوونی ئەو ئاگر و دووكەڵە بوو كە ئاسمانی ناوچەكەی تەنی بوو، ئەویش بەهۆی سووتاندنی هەزاران تۆن پاشماوەی ئاسن و پلاستیك لەلایەن چەند سەرپێچیكارێكەوە. فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سكاڵای یاسایی دژی سەرپێچیكاران لە دەستەی مافی گشتیی داواكاری گشتی تۆمار دەكات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
كاریگەرییە نەرێنییەكان: سووتاندنی پاشماوەی زبڵ و خاشاك جگەلەوەی زیانی ژینگەیی زۆری لێ دەكەوێتەوە و دەبێتە هۆی پیسكردنی هەوا، ڕێگریش دەكات لە سوودوەرگرتن لەدووبارە ڕیسایكلینی بەشێك لەو پاشماوانە كە دەكرێت دووبارە سوودیان لێ وەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






