سەرۆك بارزانی لەگەڵ ستافی نوێی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوان كۆبووەوە
- کوردستان
- 18 ئایار
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی نوێی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی، سكرتێر و ئەندامانی نوێی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، لەسەر گرنگیدان بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری و بەها باڵاكانی كوردایەتی، هاندەدات.
چیرۆكی سەرەكی: دوای سێ ڕۆژ لە بەستنی كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێکخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین، لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی نوێی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و جارێكی تر دەستخۆشی لە سەركەوتنی كۆنگرەكە كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی كۆبوونەوەكە ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتن، كۆنگرەكەی بە جیاواز و دەستپێكی باش وەسف كرد و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کۆنگرە كردووە.
- هاوكات هەموو پاڵپشتی و پشتگیرییەکی خۆی بۆ یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دووپات کردەوە لەسەر گرنگیدان بەهەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و پاراستنی بەها باڵاکانی کوردایەتی و ڕێزگرتن لە ئافرەتان و هێنانە پێشەوەیان بۆ ناو کایەی ڕێکخراوەیی و گرنگیدان بە توێژی قوتابیان و لاوان.
- سەرۆك بارزانی لەو كۆبوونەوەیە، ئاماژەی بە چەندین وێستگەی مێژوویی خەبات و قوربانیدانی قوتابیان و لاوان لەناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەتا ئەمڕۆ دا.
باكگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 15-5-2025، کۆنگرەی یەکگرتنی هەردوو ڕێکخراوی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو. شڤان مەحموود وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا، هاوکات ستافی نوێی سکرتاریەت هەڵبژێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






