
محمد علي بيك، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو - فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "دیالۆگی تاران"، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
وێنە گەورەکە: كۆڕبهندى دیالۆگی تاران كه لەلایەن ناوهندى لێكۆڵينهوهى سياسى و نێودهوڵهتيى سهر به وهزارهتى دهرهوهى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانەوە ڕێکخراوە، 53 وڵات میوانداری کراون، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە بەشدارە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18-5-2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە فڕۆکەخانەی مهرئاباد لەلایەن بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو پێشوازیی لێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ماوەی سەردانەکەیدا، وەزیری دەرەوە چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت، بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کە جێگەی بایەخی هەردوولایە.
- بڕیارە فوئاد حوسێن بەشداری لە دانیشتنەکانی ئەم کۆڕبەندە بکات کە چەندین وەزیر و بەرپرسی دیاری وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لەگەڵ سەرۆکی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی میوانداری کراون، بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی پتەوکردنی ئاسایشی هەرێمی و هاوکاری هاوبەش و گۆڕینەوەی بیروڕا سەبارەت بە ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی بەردەم ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






