شەرع دوو دەستەی سەربەخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە "پێشێلکارییەکان"ـی ڕژێمی پێشوو پێکدێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئایار

دیمەنی خۆپیشاندانی سووریا لە سەردەمی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی کۆماری سووریا دوو مەڕسوومی جیای دەرکردووە بۆ دامەزراندنی دەستەی "دادپەروەریی ڕاگوزەری" و "بێسەروشوێنبووان"ـی سەردەمی ڕژێـمی پێشوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بە جیا بڕیاری دا، دوو دەستەی سەربەخۆ پێکبهێنرێت، یەکەمیان؛ "دەستەی نیشتیمانیی دادپەروەریی ڕاگوزەری" کە ئەرکی ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی ڕژێمی پێشووە، هاوکات لێپرسینەوە لە بەرپرسان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لێقەوماوان. دووەمیان؛ "دەستەی نیشتیمانیی ونبووان" ئەرکی لێکۆڵینەوەی لە چارەنووسی ونبووان و بێسەروشوێنکراوی زۆرەملێ و بە بەڵگەنامەکردنی کەیسەکان و دامەزراندنی بنکەیەکی زانیاریی نیشتمانی و پێشکەشکردنی پشتیوانی یاسایی و مرۆیی بۆ خێزانەکانیان پێسپێردراوە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو دەستەکە سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕییان هەیە و هەر یەکەو سەرۆکێکیان بۆ دانراوە کە دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا پەیڕەوی نێوخۆیی و تیمی دەستەکان دابنرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕژێمی بەعس و بنەماڵەی ئەسەدی ڕووخاو، هەزاران پێشێلکاریی دژی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی زیاتر لە 60 ساڵدا ئەنجامداوە، بە تایبەتی لە ماوەی دوای ساڵی 2011 کە شۆڕش دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی دوورخراوی سووریا بەرپا بوو.
ئەو پێشێلکارییانە بریتیین لە دەیان هێرشی چەکی کیمیاوی، بۆردوومانکردنی هاووڵاتییانی سڤیل بە بۆمبی بەرمیل، دەستگیرکردنی سەرکوتکەرانە، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و ئەشکەنجەدانی بەرنامە بۆ دارێژڕاو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






