
وێنەی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتی بەشدار لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتان لە لووتکەی عەرەبی گرژیی دەخاتە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ڕیاز، میدیای سعوودیەش پرسی لەسەر کارلابردنی ئەو بەرپرسەی حکومەت دەوروژێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی عەرەبی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بە وڵاتانی عەرەبی دەڵێن عێراق بەهێزە و ڕێزی لێبگرن هەر وڵاتێکیش لەوە دەترسێت "ئێمە هەوڵی ڕابەرایەتی عەرەب بدەین با بزانن ئێمە بیر لەوە ناکەینەوە، بەڵام لووتکەکە بوو بە وانەیەکی گرنگ بۆ سیاسەتی دەرەوەی عێراق، لەسەر ئەو بنەمایەش بەغدا مامەڵەکردنی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دیارییدەکات".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕۆژنامەی شەرقولئەلئەوستی سعوودی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، نازانن وتەبێژی حکومەت بۆچی هەڵچووە و لێدوانێکی لەو شێوەیەی داوە، بەتایبەتیش کە ئەو کەسێکی ئارام و پشوودرێژ و لەسەرخۆیە، بەڵام پێدەچێت نزمی بەشداری سەرۆکی وڵاتان، فشاری لەسەر هەندێک بەرپرسی حکومەت دروستکردبێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە نازانرێت بەهۆی ئەو لێدوانە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وتەبێژی حکومەت لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە یاخود نا.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: عیماد سالم، مامۆستا لە زانکۆی بەغدا دەڵێت، ئومێدەوارم وتەبێژی حکومەت لەو لێدوانەی پاشگەزببێتەوە و داوای لێبووردن بکات.
بۆچی گرنگە: هەرچەندە چاوەڕێ دەکرا هاتنی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ بەغدا وەک "سوپڕایزی" لووتکەی عەرەبی دەربکەوێت بەهۆی ئەوەی ناوبراو تاوەکو ئێستا سەردانی عێراقی نەکردووە، بەڵام لێدوانی بەرپرسانی عێراق، کێشەی خۆر عەبدوڵڵا و دژایەتی بۆ هاتنی ئەحمەد شەرع، سەردانەکەی بن سەلمانی هەڵوەشاندەوە.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە، 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
10 خولەک لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە پێشوو؛ کچانی دهۆک بڕێکی کەمتری زێڕ بۆ مارەیی داوا دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک مەسعود بارزانی.. فریادڕەسی ئێزدییەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین بێهیوای کردم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە