
د. هێرش قادر دەربەندی
ئاڤا نیوز
دکتۆرێکی کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەم لە تاقیکردنەوەی کرداریی پسپۆریی هەناو لە بۆردی پزیشکیی عەرەبی بەدەستهێنێت.
وێنە گەورەکە: پزیشکێکی کوردی شاری هەولێر لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و لەنێو 92 پزیشکی ڕاهێنراوی هەناوی دا، پلەی یەکەم لە تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆردی عەرەبی بۆ پسپۆریی هەناو بەدەست دەهێنێت، هەروەها یەکەمجارە پزیشکێکی کورد دەگاتە ئەو ئاستە بەرزە.
لێدوانی فەرمی: د. هێرش قادر دەربەندی، لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2020ـەوە دەستم بە خوێندنی بۆردی عەرەبی کردووە لە پسپۆڕی هەناو، تاقیکردنەوەی کۆتایی بەشێوەی کرداری لە شاری بەسڕە بەڕێوەچوو، توانیم پلەی یەکەم لەنێو 92 پزیشکی ڕاهێنراوی بۆردەکە بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان بەدەستبهێنم، ئەمەش سەرنجی بەڕێوەبەرانی بۆردەکەی ڕاکێشاوە، بەوەی پزیشکێکی کورد توانیویەتی پلەی یەکەمی سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنێت.
زانیاریی زیاتر: بۆردی عەرەبی بەرزترین دامەزراوەی خوێندنی باڵای پزیشکییە لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، چونکە دکتۆرە ڕاهێنراوەکان لە تەواوی وڵاتە عەرەبییەکاندا بەشداریی دەکەن و پێشبڕکێی سەرکەوتن بەڕێوەدەچێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە شاری هەولێر حەوت دکتۆری ڕاهێنراوی بۆردەکە بەشداریان لە تاقیکردنەوەکەدا کردووە، شەش کەسیان دەرچوون، هەروەها لە سلێمانی حەوت کەس بەشدارییان کردووە و یەک کەسیان لە تاقیکردنەوەکە دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێکرد
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: سووریا بە تەنیا جێناهێڵین و هەموو تواناکانمان بۆی دەخەینەگەڕ