میدیاکانی تورکیا: گۆڕانکاری لە وەزیرەکانی کابینەکەی ئەردۆغان دەکرێت

شەیری بکە لە:
میدیاکانی تورکیا: گۆڕانکاری لە وەزیرەکانی کابینەکەی ئەردۆغان دەکرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز


 لەدوای هەڵبژاردنی 31ی ئادارەوە، باس لەوە دەکرێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گۆڕنکاری لە وەزیرەکانی کابینەکەی دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا ئاکپارتی ئەوەی بە تەواوی پشتڕاست نەکردووەتەوە. 


چیرۆکی سەرەکی: میدیاکانی تورکیا باس لەوەدەکەن گۆڕنکارییەک ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی ئەدۆغان دەگرێتەوە جگە لە چوار وەزیر ئەوانیش، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، محەممەد شیمشێک، وەیزی دارایی و گەنجینەی تورکیا، مورات کوروم، وەزیری ژینگە و شارسازی، کەمال مەمیشئۆغلو، وەزیری تەندروستی، ناویان لە لیستی ئەو وەزیرانەدا نییە و ئەوان لە پۆستەکانی خۆیاندا دەمێننەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەنووسان ئۆڵجای ئایدیلیک و بولێنت ئایدەمیر لە کەناڵی سۆزجوی تورکی ڕایانگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاربوو ئەم گۆڕانکارییە بکرێت، بەڵام چاوەروان دەکرێت کاتی خانەنشین بوونیان تەواو بکەن. 

زانیاریی زیاتر: باس لەوە دەکرێت لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە ئەم گۆڕانکارییە لە کابینەی ئەردۆغان بکرێت، فاروق کڵچ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، لە هەر کاتێکدا بێت دەکرێت ئەو گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەت بکرێت، ڕۆژانەش گۆڕانکاری دەکرێت، بەڵام قسە لەسەر گۆڕانکارییەکی لەم شێوەیە نەکراوە و ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەو بارەیەوە پێنەگەیشتووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ