
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی پژاک لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و خۆهەڵوەشاندنەوە پەکەکە ڕایدەگەینێت: چەک دانانی پەکەکە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە و لە خەباتی چەکداریی بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: لە 12ـی ئایاری 2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامی کۆنگرەی 12ـیان بڵاوکردەوە، تێیدا بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی دا، هەروەها هەموو چالاکی بەناوی پەکەکەوە ڕاگرت، دوای ئەوە چاوەکان لەسەر تورکیا و هەنگاوەکانی دیکەی پرۆسەی ئاشتین لەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کەناڵی (ئاریەن تیڤی) ڕایگەیاند: بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەنگاوێکی جددی و مێژووییە بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەڵام خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، نە چەکەکانمان دادەنێین و نە خۆمان هەڵدەوەشێنینەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بنەمای تیکۆشانەکانی پژاک، پێداگرییە لەسەر چارەسەری کێشەکانی کورد لە ئێران، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کێشەی کورد بچێتە نێو سیاسەتەوە و دوورکەوێتەوە لە بەکارهێنانی تووندوتیژی، بەکارهێنانی چەک بۆ خۆپارێزییە و لەپێناو مافێکی ڕەوا دایە. هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) وایگوت.
ئەمەش بزانە: بە گوتەی ئەمیر کەریمی، بنەمای سیاسەتی پژاک ژیانی هاوبەشە لەگەڵ گەلان بەشێوەیەکی دیموکراتی، ئەوان لە 2011ـەوە ئاگربەستیان ڕاگەیاندووە و ئەگەر هێرشیان لەسەر نەبێت، ئەوان هیچ چالاکییەکیان نابێت.
- بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئێمە نوێ نییە و شۆکمان ناکات، چونکە دەمێکە خۆمان بۆ ئەمڕۆژە ئامادە کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






