ڕۆژنامەی مەدا: ناکۆکی ناوماڵی شیعە هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخات
- هەواڵ
- 20 ئایار

ژمارەیەک سەرکردە و لایەنگرانی شیعە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکی ناوماڵی شیعە و بەتایبەتیش ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی، چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی حوزەیراندا پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لە پەرلەمان گەرم بکرێتەوە، لەئەگەری تێپەڕاندنی هەموارەکەشدا ڕاستەوخۆ وادەی هەڵبژاردن بۆ بەهار یان هاوینی 2026 دوادەکەوێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11-11-2025 خولی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆتایی ئەم هەفتەیەش دوا وادەیە لەبەردەم لایەنەکان تا ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە تۆماربکەن، بەڵام بەهۆی هەموارنەکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بەکارهێنانی پۆستی حکومی بۆ مەبەستی هەڵبژاردن و بایکۆتی سەدر، دواخستنی هەڵبژاردن وەک بژاردەیەک بەردەوام گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق بە ڕۆژنامەی مەدایان ڕاگەیاندووە، ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، بەڵام پێداگری لەسەر ئەو وادەیە ڕەنگە قورس بێت، بەتایبەتیش کە مانگی داهاتوو وەرزی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و لەوانەیە ئاراستەی مالیکی هەوڵی تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن بدات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ئاراستەی مالیکی ترسی هەیە لە بەکارهێنانی پۆستی حکومی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و لەمەشدا مەبەستیان سوودانی و لیستەکەیەتی، بۆیە دەیەوێت لە هەمواری یاساکەدا بیکاتە مەرج کە هەر بەرپرسێک بیەوێت خۆی بۆ هەڵبژاردن کاندید بکات، دەبێت چوار بۆ شەش مانگ پێشتر واز لە پۆستەکەی بهێنێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکەش لایەنگرانی سوودانی ڕەنگە هەوڵەکەی ئاراستەی مالیکی لەبار ببەن و بە شکاندنی نیساب ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەمواری یاسای هەڵبژاردن نەدەن.
لێدوانی فەرمی: ئەسیل نوجەیفی، سەرکردە لە حیزبی موتەحیدونی سوننەکان دەڵێت، لە ناوچە سونییەکان کاریگەری گرووپە چەکدارەکان کەمبووەتەوە و ئێستا بەخشینەوەی پارە بەهۆی ماڵی سیاسیی جێگەی گرتووەتەوە، پێشبینیش دەکات کە لایەنەکانی سەر بە ئێران لە خولی نوێی پەرلەماندا ببنە کەمینە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پاساوێکی دیکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئەوەیە کاتی زیاتر بە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە بدرێت تا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات و لە بایکۆتی هەڵبژاردن پاشگەزببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






