کەناڵی 14ی ئیسرائیل: کوژرانی برای سینوار بەفەرمی پشتڕاست کرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 ئایار

محەممەد سینوار، سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس و برای یەحیا سینوار
ئاڤا نیوز
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی 14ی ئیسرائیل، کوژرانی محەممەد سینوار، برای یەحیا سینوار، لەگەڵ 10 لە هاوکارەکانی بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 14ـی ئەم مانگە دەزگای پەخشی ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا ساتی هێرشکردنە سەر حەشارگەیەک لەژێر نەخۆشخانەی ئەورووپی لە خان یونس دەردەخات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چوارشەممە 21-5-2025، کەناڵی 14ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کوژرانی محەممەد سینوار، برای یەحیا سینوار، لەگەڵ 10 لە هاوکارەکانی بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر، ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی عیبری پێشبینی کردبوو کە محەممەد سینوار، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ئەوروپی لە خان یونس کوژرابێت، دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە شوێنێکی دوور لە شوێنی دیلەکان ئەنجامدابوو.
باکگراوند: دوای ئەوەی ئیسرائیل لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو یەحیا سینوار، بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی کوشت، براکەی محەممەد سینوار بووە فەرماندەی باڵی سەربازیی بزووتنەوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






