دوو ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هۆکاری کشانەوەیان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکەن
- هەواڵ
- 21 ئایار

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوو ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هۆکاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکەن و مەرجی خۆشیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە دەخەنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەعد ساڵح و زاهیر ئەنوەر عاسی، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پێکهاتەی عەرەبی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کشانەوەی خۆیان لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بە هۆکاری "پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکە" ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ڕەعد ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پێکهاتەی عەرەبی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە لە مەودوا بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن دەکەین کە پەیوەستن بە بابەتی خزمەتگوزارییەوە، بەڵام ئەو پرسانەی سیاسین، بۆ نموونە دەنگ لە سەر دانانی بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتییەک یان هەر شتیک کە پەیوەست بەو بابەتەوە بێت نادەین، سەرجەم ئەو پۆستانەی وەریشمان گرتووە کە چەند پۆستێکن نامێنن.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی نزیک لە زاهیر ئەنوەر بە ئاڤا میدیا وت: ئەو لایەنانەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ کرا، هیچ جددییەکمان لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە نەبووە کە بەو پێیە ئیدارەی ئێستامان پێکهێنا، گرنگترینیان مەلەفی دیارنەمانی بێتاوانەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 10 مانگە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی، مەسحییەکان و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی پێکهێنراوە، پارتی، تورکمان و چەند ئەندامێکی دیکەی عەرەب بایکۆتی ئیدارەکەیان کردووە و تیایدا بەشدارنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە