
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڕووسیا پێشوازی لە ڕاگەیێنراوی کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە دەکات و دەڵێت، ئەم هەنگاوە چارەسەری ململانێی لەمێژینە و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بە قۆناغێکی نوێ و گرنگ دادەنرێت بۆ کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، نەمانی شەڕ و سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشوازی و پشتیوانی لێ دەکەن و بە دەرفەتێکی مێژوویی دەبینن.
لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەین کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی ململانێی لەمێژینە و کۆتاییهێنان بە توندوتیژییە".
- "ڕووسیا ئارەزووی پاراستن و بەهێزکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی-سیاسی لە تورکیای دراوسێ و هاوبەشی گرنگمان دەکات، پێمانوایە کە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ئێستای تورکیا لەڕێگەی گفتوگۆی دیموکراسی ئاشتییانە، دابینکردنی ماف و ئازادییەکانی هەموو نەتەوە و ئاینییەکان بە شێوەیەکی متمانەپێکراو، خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو گەلی تورکیا دەکات و بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکەدا".
باکگراوند: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ـی شووباتی ئەمساڵ، لە 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە پەکەکە 12ـیەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ڕۆژی 12ـی مانگیش بڕیارەکانی کۆنگرەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنن، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی وڵاتان پێشوازی لەو بڕیارەدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 45 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






