سعوودیە: هەر کەسێک بێ مۆڵەتی فەرمی بێتە حەج زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 21 ئایار

دیمەنی مەککەی پیرۆز. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شانشینی سعوودیە، جارێکی دیکە هۆشداریی دا لە پێشێلکردنی رێسا و رێنوێنییەکانی حەج، جەختی لەوە کردەوە، 20 هەزار ریاڵی سعوودی، کە دەکاتە زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی سزا بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێندرێت کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج دەکات، یان هەوڵی ئەنجامدانی دەدات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی حەجکردن، لەسەر ئاستی جیهان بە سەدان هەزار کەس بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕوو لە سعوودییە دەکەن، لەوانەش هەرێمی کوردستان کە ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 حەجخواز بەشداری لە فەریزەی حەج دەکەن، بە هەردوو ڕێگای وشکانی و ئاسمانی بەچەند کاروانێک گەشتی سعوودیە دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە کە سزای دارایی تا 20 هەزار ڕیاڵ (زیاتر لە پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی) بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێندرێت بەبێ مۆڵەت حەج ئەنجام دەدات یان هەوڵی ئەنجامدانی دەدات، دزەکارانی حەج لەنێو دانیشتوانی سعوودیە یان ئەوانەی پێشێلکاریی ڕێکارەکانی وڵاتەکانیان کردووە دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان و بۆ ماوەی 10 ساڵ قەدەغە دەکرێن بچنە ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هەموو لایەک کردووە، "پابەندبن بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی حەج، کە ئامانجیان پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی حاجییانە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی و ئارامی سرووتەکانیان ئەنجام بدەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 55 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






