
ژمارەیەک گەریلای پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکرێت کە پەکەکە لە مانگی ئەیلول پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی تا دواین فیشەک دەستپێدەکات و لە 1ـی مانگی 10ـەوە لیژنەیەکی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا پێکدەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە 12ـی 5ـدا، پەکەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند، چاوەکان چوونە سەر پەرلەمانی تورکیا، کورد چاوەڕێیە مافە دەستوورییەکانی لە پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایانگەیاندووە، تا سەرەتای مانگی ئەیلوول پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە کۆتایی دێت، لەسەرەتای مانگی 10ـەوە ئیتر لە پەرلەمانی تورکیا لیژنەیەکی 100 کەسی پێکدێنن کە لە ئەندامانی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی تورکیا پێکدێن، ئەو لیژنەیە کار لەسەر پڕۆسەی ئاشتی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پێشنیازی کرد کە لیژنەیەک لە پەرلەمان تایبەت بەو پرسە پێکبێت ناوی لێبنرێت" کۆمسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی"، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە وەڵامی ئەو پێشنیازەی باخچەلی گوتی: پڕۆسەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە، بەڵام سەرەتا پێویستە پەکەکە چەکەکانی ڕادەست بکاتەوە، دوای ئەوەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکان تەواو بوو، ئینجا پرسەکە دەبرێتە پەرلەمان.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندی دەم پارتی زنجیرە سەردانەکانی بۆ فراکسیۆنە جیاوازەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا دەستپێکردووە، ئاڤاش زانیویەتی لە ئێستادا کار بۆ پێکهێنانی ئەو لیژنەیە دەکرێت. لیژنەکە لە پەرلەمانتارانی 16 پارتی سیاسی و لە 100 ئەندام پەرلەمان پێکدێن.
لە ئێستادا هەواڵگری نێوان عێراق و تورکیا، بە هاوبەشی نێوان هەولێر و سلێمانی و بەغدا، کار لەسەر میکانیزمی پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە دەکەن.
پرۆسەکە چۆن دەبێت؟
دەسەڵاتی تورکیا چاوەڕێ دەکات تا پەکەکە سەرجەم چەکەکانی ڕادەست دەکات، حەشارگەکانی بە تەواوی چۆڵ دەکات، کەمپەکان چۆڵ دەکات، دواتر میتی تورکی دەچێت پشکنین بۆ شوێنەکانیان دەکات، کە دڵنیابووەوە تەواو چۆڵ بووە، ئینجا ڕایدەگەیێنێت کە پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە کۆتایی هاتووە، داوی ئەوەی باخچەلی بانگەوازێک بۆ پارتە سیاسییەکان دەکات کە لە 1ـی 10 لیژنەیەکی تایبەت بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە پەرلەمان پێکبێت.
کۆمسیۆن چۆن کاردەکات؟
‘کۆمیسیۆنی یەکێتی نیشتمانی و یەکگرتوویی’ ئەو کۆمسیۆنەیە کە لەلایەن باخچەلییەوە پێشنیازکراوە، کار لەسەر زۆر بابەت دەکات، لەوانە چۆنییەتی دیاریکردنی چارەنووسی سەرکردەکانی پەکەکە، ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە دەستیان لە تاوانکاریدا نییە ڕێگەیان بدرێت تێکەڵ بە کۆمەڵگە ببنەوە، هەروەها ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت بنرێت سەبارەت بە دیموکراتیزەکردن و کار لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات، هەموو بڕیارەکانی ئەم کۆمیسیۆنە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند دەکرێت .
لەلایەکی دیکەوە: تورکیا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات، دەیەوێت هێزەکانی هەسەدە هاوشیوەی پەکەکە چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد