تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی ئێران ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەگەڵ عێراق بكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 ئازار

دیمەنێک لە کۆبوونەی هەفتەی ڕابردووی شاندی باڵای تورکیا و حکومەتی عێراق لە بەغدا، سەرچاوە: نووسینگەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی ئەو ڕێككەوتنەی ئێران و عێراق لەبارەی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردیان، توركیاش دەیەوێت ڕێككەوتنێك لەبارەی پەکەکە لەگەڵ عێراق بكات.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی زانیاری چەند سەرچاوەیەك کە قسەیان بۆ ڕۆژنامەی مەدای عێراقی کردووە، تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی ئەو ڕێككەوتنەی ئێران لەگەڵ عێراقی کردووە بۆ دەركردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی تاران لە هەرێمی كوردستان، ئەویش ڕێککەوتنێک بکات بۆ دەرکردن و دوورخستنەوەی گەریلاکانی پەکەکە.
ڕێككەوتنەكە بەمشێوەیە: پەکەکە لە قەندیل دەربکرێت و لە سنووریش دووربخرێتەوە، بەوەی پشتێنەیەکی ئەمنی لە نێوان باشوور و باکووری کوردستان دروست بکرێت، مەرجێكی تارانیشی تێدایە بەوەی قەینا پەكەكە لە قەندیل دووربخرێتەوە، بەڵام لە شنگال بمێنێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: بەگوتەی سەرچاوەكان "تاران هێشتا دڵنیا نییە لە ڕێوشوێنەكانی بەغدا بەرامبەر حیزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە دوورخستنەوەیان لەسەر سنوورەكان ڕازی نییە و دەیەوێت داواكراوەكانی ڕادەست بكرێن و ئەوانی دیكەش بكرێنە دەرەوەی عێراق، لەبەرئەوە نایەوێت ئەو ڕێككەوتنەی نێوان ئەنقەرەوە بەغدا زۆر فراوان بێت، چونكە هێشتا كۆنترۆڵی شنگالی بەدەستەوەیە".
باكگراوند: ساڵی 2020 هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە ڕێککەوتنی شنگالیان واژووکرد، بەڵام بەهۆی دەرنەچوونی گەریلاكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی لە شنگال ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكرا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد