ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەنگاوەکانی دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 22 ئایار

ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە و وڵاتی تورکیا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کۆببێتەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە، خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانانی پەکەکە و دۆخی سووریایە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی 22-5-2025، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە بارەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە و دۆخەی ئێستای سووریا کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی دوای چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕێکارەکانی تورکیا تاوتوێ دەکرێت، هاوکات لەو کۆبوونەوەدا باس لە دوایین پێشهات، دۆخی سووریا و ڕادەستکردنی کەمپەکانی داعش بە حکومەتی نوێی سووریا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەم پارتی کۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ئەنجام دەدات، هاوکات تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بارەی بڕیاری چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند، پێویستە پرسەکان لە ڕێگەی دیموکراسیەوە چارەسەربکرێن و ئامانجمان بەدیهێنانی ئاشتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






