ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا: بە هەستیارییەوە چاودێری هەنگاوەکانی چەکدانانی پەکەکە دەکەین
- هەواڵ
- 23 ئایار

چەکدارێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە و قۆناغی دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی تاوتوێ کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەنگاوەکانی دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەستیارییەوە چاودێری بکرێت.
وێنە گەورەکە: ململانێی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دەوڵەتی تورکیا، ململانێیەکی لەمێژینەیە، پێشهاتەکانی ئەم دواییە و بانگەوازی پەکەکە بۆ ئاگربەست و دواجار ڕاگەیاندنی چەکدادانی، گۆڕانکارییەکی ئەگەری بەرەو دانوستانەکانی ئاشتی پیشان دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە، تێیدا پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کراون، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش ڕاگەیێنراوێک بڵاوکرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: تورکیا بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانی پەکەکە و داعش لە دەرەوە و ناوەوەی تورکیا دەبێتەوە.
-هەموو ئەو هەنگاوانەی کە بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر نراوە، بە هەستیارییەوە چاودێری دەکرێت،"تیرۆر لە ڕۆژەڤی تورکیا بە تەواوی دەردەکرێت"، ڕژدین لەسەر ئەوەی گەلەکەمان لە ژێر چەتری برایەتی و بەیەکەوەبوون بەهێزتر لە جاران بپارێزین.
- پاراستنی ئاسایشی سنووری هاوبەش لەگەڵ هەردوو وڵاتی دراوسێ ئێران و عێراق، کە سەقامگیری وڵاتەکانمان بەیەکەوە بەستراوەتەوە. بۆ ئەميش پەرە بە کاری هاوبەش بدرێت.
- پشتیوانیکردنی لە پاراستنی سەقامگیری خاکی سووریا، هەروەها سوپاسگوزاری بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کە بەهۆیەوە خەڵکی سووریا زیانیان بەردەکەوت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا، کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا و پشتیوانی تورکیا بۆ ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە، پرسی غەززە و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات