وەزارەتی كاروباری شەهیدان: عێراق ڕێگری لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكات
- هەواڵ
- 23 ئایار
دیمەنی هەڵدانەوەی یەکێک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە عێراق ڕێگری لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکات، دەشڵێت، پرسەکە کراوەتە پرسێکی کەسی و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان پەراوێز خراوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کە ڕووفاتی هەزارانی هاووڵاتیی کوردیان تێدایە بەڵام لە ساڵی 2019ەوە عێراق خۆی کارەکە دەکات و ڕێگرە لە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە ژمارەی ئەو ڕووفاتانەی کە گەڕێندراونەتەوە بەراورد بە دەیان هەزار کوردی ئەنفالکراو زۆر کەمە.
لێدوانی فەرمی: ئارام نووری، بەڕێوەبەری گشتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە ساڵی 2004ەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بەشدار بووین لە هەڵدانەوە و هێنانەوە و دووبارە بەخاکسپاردنەوەی ڕووفاتەکان، لە ساڵی 2004ەوە تاوەکوو 2019، نزیکەی 3659 ڕووفات گەڕێندراونەتە هەرێمی کوردستان، کە سەرجەمیان لە 57 گۆڕی بە کۆمەڵدا بوون لە 17 ناوچەی جیاواز.
- کۆمەڵێک هۆکار هەن بۆ کەمیی ژمارەکە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ڕۆڵ بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان نەدراوە کە لە پرۆسەکە بەشدار بێت، عێراق ڕێگری لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەکات.
- لە ساڵی 2019ەوە تاوەکوو ئێستا پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کراوە بە پرسێکی کەسی بەڵام پرسەکە پرسێکی نیشتمانییە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان بێبەش کراوە لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەکان.
- لە دوای ساڵی 2019ەوە سستی کەوتووەتە پەیوەندیی نێوان ئێمە و دەزگای شەهیدانی و بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق دەخوازین پەیوەندییەکانمان ئاسایی ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






