
کۆبوونەوەی نیوان سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە سەردانێکی ڕانەگەیێنراو گەیشتە تورکیا و لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کۆدەبێتەوە.
زانیاری بەدەستهتاوو: ڕۆژی شەممە 24-5-2025، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانێکی ڕانەگەیێنراوی بۆ تورکیا ئەنجامدا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ کۆبووەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا باسی کورد و رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق کراوە، کە رێککەوتنەکە یەکگرتنی سەربازی و ئیداری و ئەمنی دەگرێتەوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت و ئیتر هەسەدە ببێتە بەشێک لە سوپای سووریا.
توركیا پێیوایه ڕێککەوتنەکە بهشێوهیهكی ئهرێنی بهڕێوه ناچێت، زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن ئەردۆغان بەفەرمی نیگەرانی لەبارەی ڕێککەوتنەکە بە ئەحمەد شەرع گەیاندووە و پێی وتووە پەلەی لێ بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەم کۆبوونەوە دوای ئەوە هات، کە دوێنێ میدیاکان ئاشکرایان کرد، تورکیا ڕۆڵی هەبووە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانیی ئیدارەی نوێی سووریا و نوێنەرانی ئیسرائیل و ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.
قووڵتر: دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، حکومەتی تورکیا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی نوێی سووریا و هاوکاریکردنی بۆ بوژانەوەی ئابووری ئەو وڵاتە، ئێستا هەردوو وڵات پەیوەندییەکی دیپلۆماسی پتەویان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






