سوودانی: نابێت هیچ لایەنێک سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا بەکاربهێنێت
- هەواڵ
- 24 ئایار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق - محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لە گرنگی ڕێگری کردن لە بەرکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا لەلایەن لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەممە 24-5-2025، لە بەغدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەممەد عەلی ئەللامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانیش دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بە پێویستی زانی هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە و ڕێگە بە هیچ لایەنێکی سیاسی نەدرێت سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکاندا بەکاربهێنێت.
- بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا بە پێویست زانرا، بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت و بەرکەوتەی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی فراوان لەلایەن دەستەکەیانەوە کرد، هاوکات پێکهێنانی تیمی تایبەتمەند، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لە کێبڕکێی هەڵبژاردن و گەرەنتیکردنی ڕکابەرییەکی دادپەروەرانە لەنێوان سەرجەم کاندیدەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد