
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، لەم هەفتەیە سەردانی سووریا دەکات و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی دەبێت.
بۆچی گرنگە: دوای دوو هەفتە لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە بەفەرمی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشقی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکایە کە سەردانی سووریا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیای سووریا، بڕیارە ئەم هەفتەیە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، سەردانی سووریا بکات و لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش سەردانەکەی بۆ سووریا، ڕۆژی 23ـی ئایاری 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە، دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ڕێکخراوی داعش بەتایبەتی لەو وڵاتە.
ئەمەش بزانە: سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوە هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






