شاسوار عەبدولواحید: دەستخۆشی لەهەر کەسێک دەکەم کۆمپانیای بیانیی بهێنێتە کوردستان
- هەواڵ
- 24 ئایار

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە گرێبەستەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، دەڵێت، "دەستخۆشی لەهەر کەسێک دەکەم بتوانێت وەبەرهێن بهێنێتە کوردستان."
وێنە گەورەکە: هەردوو گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی گازی سروشتی بە بەهای 110 ملیار دۆلار، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا، گەورەترین جوڵانەوەی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان دەستخۆشی لەم هەنگاوە دەکات بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی بۆ کوردستان.
لێدوانی فەرمی: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "حەزدەکەم خەڵکی کوردستان ئەمە بە هەستاریی وەرنەگرن، تاوەکو وەبەرهێنەری زیاتر بێنە ئەم وڵاتەوە، قازانجی زۆرترە، ئەو وەبەرهێنانەی لە خاک و وڵاتی خۆمان دەکرێت جێگەی دەستخۆشییە، من بەش بە حاڵی خۆم دەستخۆشی لەم هەنگاوانە دەکەم."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کراون پێکهاتوون لە گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی تۆپخانە -کوردەمیر لە گەرمیان لەگەڵ کۆمپانیای 'وێسترن زاگرۆس' واژۆ کراوە، کێڵگەکە پێنج ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 70 ملیار دۆلارە. گرێبەستی دووەم لەگەڵ کۆمپانیای 'ئێچ کەی ئێن ئینێرجی' بۆ کێڵگەی گازی میرانە لە بازیان، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 40 ملیار دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





